٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٣ - ١٧:٥٣
کۆچ کردنی زۆرەملێ دوو میلیۆن کەس لە غەززە پێشێلکردنی مافی مرۆڤە

ڕێپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە داواکرن لە دوو ملیۆن کەسى دانیشتوانى غەززە بۆ کۆچى زۆرەملێ بەرەو باشورى غەززە، پێشێلکردنى یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

بالاکریشنان ڕاجاگۆپال، ریپۆرتەری نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە مافی نیشتەجێبوونی شیاو رایگەیاند: داواکردن لە زیاتر لە دوو ملیۆن کەس لە دانیشووانی کەرتی غەززە لەوەی بە زۆرەملێ لە باکووری کەرتی غەززە بەرەوە باشوور کەرتی غەززە کۆچ بکەن، پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

دەشڵێت: " لە کاتێکدا بزاندرێت کە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆسەر غەززە ژێرخان و خانوو و باڵەخانەی نیشتەجێبوون لەناو دەبرێت، تاوانی جەنگە".

جەختی لەوەیش کردووەتەوە کە پێویستە جیھان بەپەلە ھەنگاو بنێت لەپیناو کۆتایی ھێنان بە ھێرشەکانی سەر کەرتی غەززە کە ژێرخانی مەدەنی دەکەنە ئامانج و کاریگەرییان لەسەر ژیانی خەڵکی.

342/